AP ١٣٩٧ گوڵان ١ ١١:٠٩

لاورۆف: 

ڕۆژئاوا بەڵگەکانی هێرشە کیمیاییەکی شاری دۆما بڵاو بکاتەوە

ڕۆژئاوا بەڵگەکانی هێرشە کیمیاییەکی شاری دۆما بڵاو بکاتەوە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە میانەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ هاوتا نەمساییەکەی خۆی ڕایگەیاند: ڕۆژئاوا بەڵگەکانی هێرشە کیمیاییەکی شاری دۆما بڵاو بکاتەوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، سێرگێی لاورۆف، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە میانەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ هاوتا نەمساییەکەی خۆی، کارین کنایسل ڕایگەیاند: نەمسا نێوەندگیری باشە و ڕاستگۆیە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی ئێستای سووریا.

ئەو زیادی کرد: تۆمەتەکانی واشنتۆن لە دژی مسکۆ سەبارەت بە ئاستەنگ دروست کردن بۆ فەرمانبەرانی قەدەغەی چەکی کیمیایی لە دۆما ناڕاستە. ئەگەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەڵگەیان لە هێرشە کیمیاییەکی شاری دۆما هەیە با بڵاوی بکەنەوە.

لاورۆف جەختی کرد: واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی بەردەوام باسی بەڵگەکان سەبارەت بە هێرشی کیمیایی بۆ دۆما دەکەین، ئەی بۆ بڵاوی ناکەنەوە؟

وەزیری دەرەوەی نەمساش لەم دیدارەدا وتی: نەمسا وەک پێشتریش ڕایگەیاند نایەوێت سیاسەتمەدارە ڕووسییەکان لە وڵاتەکەی خۆی دەر بکات چون لە سەر ئەم ڕوایە کە دەبێت کاناڵەکانی پەیوەندی کردن لەگەڵ ڕووسیا دەبێت بمێنێتەوە.

News ID 18213

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha